انجمن دفاع از حقوق مسدومین


    به ناوی خوا

    له ده ­رگانه ­ی ساڵیادی تاڵی کیمیا بارانی هه­ڵه ­بجه، وێڕای پرسه ­و سه ­ره ­خۆشی به گشتی له هه ­موو مرۆڤدوستانی جیهان‎ و به ­تایبه ­ت هه­ ڵه ­بجه­ ی خۆشه ­ویست و بنه­ ماڵه ­ی قوربانیان،هیوادارم سه­ ر هه ­ڵدانی به پارێزگابوونی بووکی خنجیلانه ­ی شاره ­زوور، کۆتایی دڵمه ­ندی و نه­ هامه­ تیتان بێ و نه ­وڕۆزێکی ره ­نگینتان له پێش بێت.

                                                               عه ­زیز شێخی سه ­رده ­شت

     

                                                                                                    

     

                                    تاجه گولینه ­ی سه ­رده ­شت بۆ هه ­ڵه ­بجه

     

     

    پشووی پێنوسم، له بڕینی برینی هه­ ڵه­ بجه، سواره.

     

    دڵم، بۆ رێزگرتن له پێنج هه­ زار دڵ، به­ رێزه­ وه راوه­ ستا.

     

    گه ­ڕی به­ کۆی پێنج هه­ زار په ­پووله، گڕی مۆمی مرۆڤایه­تی نێڵ دا.

     

    وشه ­کان بۆ سڕینه ­وه ­ی ئێش و ئازاری هه ­ڵه­ بجه له جه­ سته­ م، چۆکیان دادا.

     

    بۆ له ­سه ­رپێ وه ­ستانی پێنج هه­ زار داره ئه ­رخه ­وانی باخی دڵم، سه ­رچاوه ­ی چاوم ناوه ­ستێ.

     

    ناکازاکی و هێرۆشیما /له ­گه ­ڵ سه ­رده­ شتی سه­ رشینا

     

    تێکڕا و وێکڕا به سێ قۆڵی/ بۆ هه­ ڵه­ بجه شینیان گێڕا.

     

    ڕسته­ یه ­ک نادۆزمه ­وه تۆزقاڵی قورسایی مه ­رگه ­ساتی  هه ­ڵه­ بجه، که ­م کاته ­وه.

     

    بیره ­وه ­ری پێنج هه­ زار هه ­ساره ­ی هه ­ناسه ­سواری ئاسمانی هه­ ڵه­ بجه، هه ­تاهه ­تایه له ئاسمانی دڵمدا جریوه جریویانه.

     

    کڕ و کپ و که ­ڕبوونی گوێچکه ­ی مرۆڤایه ­تی له ئاستی بووکی کوردستان "سه ­رده ­شت"،بووکی شاره ­زووری    " هه ­ڵه­ بجه" ڕه ­ش پۆش کرد.

     

    سێ‌و و هه ­ڵه­ بجه وه­ ها ده­ سته­ و ئامێزی یه­ کتر بووون که سێ‌و بۆته پێناسه بۆ هه ­ڵه­ بجه و هه­ ڵه­ بجه بۆنی سێوی لێدێ.

     

    قه ­مپاڵته له هه ­ر سێوێک داده­ گرم، پێنج هه­ زار "نه­ شته ­ر"، بیر و هزرم داده­ گرێ.

     

    له زێدی من،سێ‌و،که سه ­مبوولی ساغیه، ده ­یکه ­نه دووکه ­ڵی ژار و هه ­ناسه ­ی حه ­ز و تاسه ­کانمی پێ ده ­تاسێنن.

     

    ناکازاکی و هێرۆشیما /له ­گه ­ڵ سه ­رده ­شتی سه ­رشینا /

     

    ده ­سته خوشکی خه ­مه ­کانی/ لۆ هه ­ڵه ­بجه شینیان گێڕا.

     

    م.ن/84